ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 7/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک عەلی تەتەر کرد بۆ کۆچی دوایی (ڕێدیر)ی برای.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
پارێزگاری دهۆک، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
وەڵام بدەوه