Kurdistan Press - کێ دەبێتە پارێزگاری کەرکوک؟ کێ دەبێتە پارێزگاری کەرکوک؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێ دەبێتە پارێزگاری کەرکوک؟

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە پۆستی پارێزگاری کەرکووکدا کوردێک دادەنرێت، ئەویش بەگوێرەی ئیستحقاقی هەڵبژاردن کە کورد زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە.

 ئێوارەی ئەمڕۆ 11-7-2024، بە بەشداری سەرجەم لایەنەکان ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە، دواتر کۆبوونەوەکە هەڵگیرا، بڕیارە لە ماوەی 30 ڕۆژدا بەگوێرەی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2023 پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و پۆستە ئیدارییەکانی دیکە یەکلایی بکرێنەوە.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: زۆر کەس پێیوابوو هەڵبژاردن و گۆڕانکاری لە ئیدارەی شارەکەدا ناکرێت، ئێمە بەڵێنمادا بکرێت و کرا، ئێستا شاندێکی پەرلەمانی هاتووین، بۆ پشتگیریکردنی هەنگاوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا.

"بەدڵنیایی کوردێک دەبێت بە پارێزگاری کەرکووک، چونکە ئیستحقاقی کوردە و زۆرینەی کورسییەکانی بەدەست هێناوە". شاخەوان عەبدوڵڵا وای گوت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه