لە بەشی دووەمی دیداری مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەگەڵ هاووڵاتییانی سلێمانی گوتی، پێویستە سەیری ئەو هەوڵانە بكەن كە هەوڵدرا مووچە ببرێتەوە بن دەستی بەغدا، و هەوڵی زۆر درا كە ململانێیەكی ناشەریفانە بوو.
سەرۆك وەزیران گوتی، هەموو ژیانی ئێمە تەنیا بۆ ئەوە نەبووە مووچە وەربگرین، كێشەی ترمان هەیە، مووچەی بێ كەرامەت و مووچەی بێ خاك قیمەتی نییە.
مەسروور بارزانی داوا دەكات هاووڵاتییان لە هۆكارەكەی بپرسن نەك لە ئەنجامەكەی كە ئێستە خەریكی چارەسەری هۆكار و ئەنجامەكانی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانن.
سەرۆك وەزیرانی كوردستان دووپاتی لەوە كردەوە، دژایەتی پڕۆژەكان دەكرێت، "ئەوەی من دەیكەم بۆ ئێوەی دەكەم" تا چیتر لەبەر هەتاو و سەرمای زستان نەوەستن بۆ مووچە و بەبێ كێشە هەموو مانگێك وەریبگرن
لەبارەی پێدانەوەی پێشینەی هاوسەرگیری، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتی، پێكهێنانی خێزان گرنگە بۆ تەندروستیی كۆمەڵگە و لە رووی ئاین و كولتوورییەوە، بەڵام من لەگەڵ ئەوە نیم نرخی مادی لەسەر هاوسەرگیری بەسەپێنرێ.
هەروەها گوتی، زۆر جێی داخە هۆكاری مادی ببێتە هۆكاری كوشتنی خۆشەویستی نێوان دوو كەس، ئێستە بە نیازی بەسیستمی ئابووریی كوردستانین تا خەڵك بتوانن قەرز وەربگرن نەك تەنیا لە حكوومەت لە كەرتی تایبەتیش.
وەڵام بدەوه