ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە پلەی 3.3ـی پلەی ڕێختەر لە نێوان شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین و مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا.
شارەزایانی بواری بوومەلەرزە دەڵێن، هەرێمی کوردستان ناکەوێتە سەر چەقی هێڵی بوومەلەرزە، ئەو بوومەلەرزانەی ڕوودەدەن لە ئەنجامی خاڵیبوونەوەی وزەی پلێتەکانە.
سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕاگەیاند: کاتژمێر 7:31ـی ئەم ئێوارەیە بوومەلەرزەیەک ڕوویداوە و چەقەکەی شارۆچکەی میرئاباد بووە و بەقوڵی هەشت کیلۆمەتر لەژێر زەوی ڕوویداوە، لە قەڵادزێ و مەهاباد هەستی پێکراوە و هیچ مەترسی نەبووە.
وەڵام بدەوه