Kurdistan Press - مۆلەت بەم فەرمانبەرانە نادرێت مۆلەت بەم فەرمانبەرانە نادرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مۆلەت بەم فەرمانبەرانە نادرێت

حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەخت دەكاتەوە، بەشێكی فەرمانبەران تاوەكوو پێنج ساڵ خزمەتیان تەواو نەبێت، هیچ مۆڵەتێكیان پێ نادرێت و بەرپرسێكیش روونكردنەوەی لەبارەوە دەدات.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكان نێردراوە، تیایدا جەخت لەسەر بڕیارێك سەبارەت بەو فەرمانبەرانە كراوە، كە تواناسازییان تەواو كردووە.

ئاماژە بەوە كراوە، كە جەخت دەكەنەوە: "هەر دەرچوویەكی بەرنامە تواناسازی پێویستە دوای دەستبەكاربوونی، لانیكەم پێنج ساڵ خزمەت بە دامودەزاگاكانیان بكات و نابێت داوای هیچ مۆڵەتێك بكات."

ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "نابێت هیچ مۆڵەتێكیان پێ بدرێت، یاخود خواستن (اعارە) بكرێن، تاوەكوو ماوەی پێنج ساڵەكەیان تەواو دەبێت."

لە حاڵێكدا پێچەوانەی ئەوە بكرێت، ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی كردووەتەوە: " وەزارەتەكان بەرپرس دەبن."

زیاتر لە چوار هەزار فەرمانبەر لە ڕێگەی بەرنامەی تواناسازی بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لەلایەن حکوومەتەوە نێردران بۆ زانکۆکانی ئەمریکا و ئەورووپا، کە خەرجییەکانیان لەسەر حکوومەت بووە.

عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: "هەر فەرمانبەرێک، کە له تواناسازی سەرکەوتوو دەبێ، دەبێ پاکتاوی دارایی و هەمواری بڕوانامەی بۆ بکرێت، پاشان دەبێت پێنج ساڵ خزمەتی بێ پچڕان بکات و مۆڵەتی بێ مووچە و مۆڵەتی خوێندنی پێ نەدرێ، چونکە ئەوە گرێبەست و ڕێنوێنیە و دەبێ جێبەجێ بکرێ."

ئاماژەی بەوەش دا: "ئەو فەرمانەرانە تەنیا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا نین، بەڵكوو لە بەشێكی زۆری وەزارەتەكانن و دەبێت پابەند بكرێن بەو پرسە و تاوەكوو پێنج ساڵ خزمەت لە فەرمانگەی خۆیان تەواو دەكەن، نابێت هیچ مۆڵەتێكیان پێ بدرێت و نابێت هیچ گواستنەوەیەكیان بۆ بكرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا