له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، چه‌ندان پڕۆژه له سنووری سۆران جێبه‌جێ ده‌كرێن و به بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار دیناریش پڕۆژه‌ی سندووقی ئاوی سیده‌كان داده‌نرێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ته‌مووز، هه‌ژار حه‌كیم به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، ڕاگه‌یاند، له درێژه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای دروستكردنی ئاسته‌نگه‌كان و رێگری، له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی كار و پڕۆژه‌كان به‌رده‌وامن.
روونیشی كرده‌وه كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆران، له سیده‌كان به گوژمه‌ی ملیار و نیوێك دینار له‌سه‌ر بوجه‌ی ئیداره‌ی سۆران، به‌ردی بناغه‌ی هه‌ریه‌ك له پڕۆژه‌ی سندووقی ئاوی سیده‌كان و قیرتاوكردنی كۆڵانه‌كانی ناو سه‌نته‌ری شارۆكه‌كه داده‌نرێت.
دوای به شارۆچكه‌كردنی سیده‌كان له ماوه‌ی كه‌متر له سێ ساڵدا، به گوژمه‌ی زیاتر له شه‌ش ملیار دینار پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبان و پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له‌م ناوچه‌یه جێبه‌جێ كراون، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی 25 قه‌ره‌وێڵه‌یی و بانكی سیده‌كان له قۆناغی كۆتادان.
سیده‌كان ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی ئێران- توركیا- عێراق، له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌ك پێنجه‌مین شارۆچكه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڕیاری به شارۆچكه‌كردنی درا.
وەڵام بدەوه