Kurdistan Press - ئەنجوومەنی وەزیران داوایەک لە وەزارەتەکان دەکات ئەنجوومەنی وەزیران داوایەک لە وەزارەتەکان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجوومەنی وەزیران داوایەک لە وەزارەتەکان دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم وەزارەت و دەستەکانت دەکات بەزووترین کات فۆرمی دابەشکردنی زەوییان بۆ بنێرن.

 دوای 18 ساڵ پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستی پێکردووەتەوە و نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە، نزیکەی سێ مانگیشە دابەشکردنی فۆرم بەسەر وەزارەت و فەرمانگەکان دەستیپێکردووە.

سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی راگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم وەزارەت، فەرمانگە و دەستەکانی ئاگادارکردووەتەوە بەزووترین کات فۆرمی زانیاری بۆ وەرگرتنی زەوی و بەڵێننامە هاوپێچی لیستی فەرمانبەران بکرێت و  بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بنێردرێت." بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوای لە فەرمانگەکانی  کرد  لە ماوەی یەک هەفتەدا  لیست و فۆرمی فەرمانبەران کە مەرجەکانی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە بۆیان ڕەوانە بکەن.  هەر فەرمانبەرێک یان خانەنشینێک بە درێژایی ڕاژەکەی زەوی وەرنەگرتبێت سوودمەند دەبێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر فۆرم پڕبکاتەوە و زەوی پێبدرێت، لە ئەگەری ئاشکرابوونی سزا دەدرێت بە زیندانیکردن کە لە شەش مانگ کەمتر نەبێت و لە دووساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها سزای دارایی سێ ملیۆن دینار دەدرێت، ئەو زەویەشی وەریگرتووە لێ دەسەنرێتەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه