بۆ دەرچووانی زانكۆ و هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی و ناوەندی كە دانەمەزراون، هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی ئاکرێ رادەگەیەندرێت و فۆرم دابەش دەكرێت.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە دەرفەتی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست، بۆ کۆمەڵێک لە دەرچووانی دانەمەزراو، لە بڕوانامەی (بەكالۆریۆس) بۆ پسپۆڕییەكانی (ژمێریاری، كارگێڕی، پەروەردەی تایبەت، كۆمەڵناسی، دەروونزانی) و بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (پاسەوان و كارگوزار) و بڕوانامەی (ناوەندی) بۆ ناونیشانی (چاودێر) ڕادەگەیەنێت، بۆ سەنتەری ئۆتیزمی قەزای ئاکرێ لە بە ڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی ئاکرێ لە ئاکرێ و بەردەڕەش."
ئاماژە بەوەش كراوە، لە ڕۆژی چوارشەممە 3ی7ی2024، فۆرم دابەش دەكرێت.
جەخت كراوەتەوە، كە رەچاوی چەند مەرجێك دەكرێت، لەوانە: "تەنیا پێشكەشكارانی دانیشتووی قەزای ئاکرێ دەخرێنە پێشبڕكێی خاڵبەندیی هەڵبژاردنەوە، پێویستە خوازیار زانیاریی ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاریی هەڵە و نادروست، داواکاریی دامەزراندنی ڕەت دەکرێتەوە، نابێت خوازیار لە هیچ دامودەزگایەکی حکوومی و کەرتی تایبەت مووچەخۆر بێت."
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی روونیشی كردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە 3ی7ی 2024، لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی ئاکرێ، فۆرم دابەش دەكرێت و دوای دابەشکردنی فۆرمیش، دەبێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا فۆرمەکان بگەڕێندرێنەوە ھەمان شوێن.
ئەوانەی ئارەزوومەندن فۆرم وەربگرن، پێویستە بەڵگەنامەی رەسەن و کۆپیکراو لە ڕۆژی سەردانکردنی ئامادە بكەن، لەوانە کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، لەگەڵ پشتگیریی موختاری گەڕەک، بڕوانامە، یان پشتگیریی دەرچوون.
وەڵام بدەوه