لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەی سەربە وەزارەتی پەروەردە رای گەیاند، تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی بەر هیچ پشوویەك ناكەون.
ئەمڕۆ سێشەم دووی تەمووز، لە راگەیەنراوێكی لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەی سەربە وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، وەك لە خشتەی ڕاگەیەنراوی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بڵاو كراوەتەوە بە فەرمی، تاقیكردنەوەكان لە ڕۆژانی دیاریكراوی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن بەبێ هیچ گۆڕانكارییەك، ڕۆژانی پشووش تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێن.
ئەو بڕیارەی پەروەردە لە كاتێكدایە، بەپێی خشتەی پشووەكانی حكوومەت، هەفتەی داهاتوو رۆژی یەكشەم پشووی فەرمییە لە هەرێمی كوردستان.
ئەو ڕۆژەش وەك پشوو دیاری كراوە بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییە و دەكەوێتە یەكشەمی هەفتەی داهاتوو.
وەڵام بدەوه