ئهمرۆ سێشهممه 2ی 7ی 2024، له گهڕهكی ڕاپهرینی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك تهقیهوه.
لە سەرەتادا وا بڵاو كرایەوە كە ئۆتۆمبێلەكە بە سیستەمی غاز كاری كردووە و لە ئەنجامدا شۆفێرەكەی بە سەختی بریندار بووە.
هەر لەمبارەیەوە پێگەیەكی نزیك لە لاهوور جەنگی ئاشكرای كرد: ”درۆنی تورکی لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی بەئامانج گرت.“
ئەوەشی ڕوون كردەوە كە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكەی گەڕەكی راپەڕینی سلێمانی، بەهۆی ئەوەوە بووە كە ئۆتۆمبێلەكە لە لایەن درۆنی توركییەوە بەئامانج گیراوە و ”بەهۆیەوە دوان لە سەرنشینەكانی بە سەختی بریندار بوون كە ناسنامەیان ئاشكرا بووە و ئەندامی تەڤگەری ئازادین.“
هەر لەو هەواڵەی پێگەكەی سەر بە لاهوور جەنگیدا هاتووە: ”دوای ئاشكراكردن و دەستگیركردنی تیمێكی هاوبەشی پەكەكە و دژەتیرۆری سلێمانی و هێزەكانی حەفتای یەكێتی لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە، توركیا زیاتر دەستكراوەتر بووە بۆ وەشاندنی گورز لە ناوچەكانی سلێمانی و كەركووك.“
ئەمە لە كاتێكدایە كە دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، دەستگیركردنی تۆڕێكیان ئاشكرا كرد كە بە فەرمانی پەكەكە و بەشداریی كادیر و ئەفسەری دژەتیرۆری یەكێتی، دەیان بازاڕیان لە هەولێر و كەركووك و دهۆك سووتاندووە. لەنێو ئەو تۆڕەدا دوو كەس هەبوون كە یەكێكیان ئەفسەری دژەتیرۆری یەكێتی و ئەوەی تریشیان كارمەندی یەكەی حەفتای پێشمەرگەی یەكێتی بووە.
وەڵام بدەوه