Kurdistan Press - وەزیری دارایی ھۆشداری بەپەلە بە یەکێتی دەدات وەزیری دارایی ھۆشداری بەپەلە بە یەکێتی دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دارایی ھۆشداری بەپەلە بە یەکێتی دەدات

وەزیری دارایی هۆشداری بە یەکێتی دەدات ئەگەر دەست لە "دامەزراندنی هەڕەمەکی و نایاسایی" هەڵنەگرێت کێشە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان دروست دەبێت.

 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانی ئاگادارکردووەتەوە کە چیتر کێشە بۆ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دروست نەکەن. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەدەر لە ڕێنمایی و داواکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 400 کەسی لە ڕیزی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دامەزراندووە. ئاواتی شێخ جەناب بە قوباد تاڵەبانی گوتووە: "پێویستە ئەم دامەزراندنە هەڕەمەکییانە ڕابگرن، ئەگەر نا کێشە بۆ مووچەی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان دروست دەبێت". ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتی عێراق نەنێردراوە، بەشێک لە هۆکارەکەیشی بۆ زیادکردنی ئەو ناوانە دەگەڕێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه