Kurdistan Press - راگەیێنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا راگەیێنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیێنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا

ڕۆژی دوو شەممە دووەمین کۆبونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر یەکخستنی سیاسەتی گومرگی و چارەسەری کێشەکانی تایبەت بە خاڵە سنوورییەکان لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور لە نێوان هەردوولا بەسەر پەرشتیی دکتۆر محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە بەڕێزان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی کوردستان و لە حکومەتی عێراقیش وەزیرانی ناوخۆ و داد و ئاوەدانکردنەوە و خوێندنی باڵا و بەرپرسانی دەستەی دەروازە سنوریەکان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر ئەو کێشە و گرفتانە کرا کە لە بواری گومرگ و خاڵە سنووریەکان لە نێوان هەردوولا هەن و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی کۆنووسی کۆبوونەوەکانی ڕابردوو کرایەوە وەک نەخشەڕێگەی چارەسەری کێشەکان. 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا شاندی هەردوولا هاوڕابوون کە یەک سیاسەتی گومرگی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت و هەماهەنگی زیاتر بکرێت بۆ پاراستی بەرهەمی ناوخۆ و  جێبەجێکردنی ڕۆژنامەی کشتوکاڵی، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە هەماهەنگی و کۆبونەوەکان بەردەوامی هەبێت تا گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا