Kurdistan Press - پەکەکە بە چ ماددەیەک بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان سووتاند پەکەکە بە چ ماددەیەک بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان سووتاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەکەکە بە چ ماددەیەک بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان سووتاند

کۆتایی ساڵی 2023 و سەرەتای ساڵی 2024 شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆمەڵێک ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیان بەخۆیەوە بینی کە زیانی سەدان ملیۆنان دۆلاریان بە خەڵک و حکومەت گەیاند، لەوانە دووجار سووتانی بازاڕی لەنگە، بازاڕی نیشتمان و بازاڕی قەیسەری و چەند شوێنێکی دیکە لە هەولێر، هاوکات سووتانی نزیکەی 17 شوێن لە پارێزگای کەرکووک و پارێزگای دهۆک. سووتانی ئەم بازاڕانە و بە ئامانجگرتنی بەرەژەوەندییەکان بەگشتی، ئاماژە بوون بۆ هەبوونی تۆڕێکی مەترسیدار لەپشت ئەم ڕووداوانەوە. وەزارەتی ناوخۆی عێراق وای گوت.

تۆڕەکە ماددەی کیمیایی سووتێنەریان بەکارهێناوە

میقداد میری، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو تۆڕە لە ڕێگەی پرۆسەیەکی ڕێکخراوەوە ئەو بازاڕانەیان سووتاندووە، بە شێوەیەک کە دۆزینەوەی هۆکارەکەی قورس بێت. ئەویش لە ڕێگەی بەکارهێنانی کۆمەڵێک ماددەی کیمیایی سووتێنەر کە لە پاکەتی شیرینی و جگەرە شاردوویانەتەوە و خستوویانەتە ئەو بازاڕانەوە، ئەو ماددانەش ڕاستەوخۆ ئاگریان نەگرتووە بەڵکو پێنج کاتژمێری پێویست بووە بۆ ئەوەی ئاگر بگرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه