Kurdistan Press - لیوا ھاوبەشەکان جگە لە موووچە ھاوکاریش وەردەگرن لیوا ھاوبەشەکان جگە لە موووچە ھاوکاریش وەردەگرن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیوا ھاوبەشەکان جگە لە موووچە ھاوکاریش وەردەگرن

لەمەودوا مووچەی لیوا هاوبەشەکان هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکە دەچێتە سەر بەغدا، بەڵام هاوکاریی هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت و سەرەڕای مووچەکەیان هەر پێشمەرگەیەک  432 هەزار دینار وەکو هاوکاری وەردەگرێت. دوای تێکشکانی ڕێکخراوی داعش، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا مانگانە هاوکاریی دارایی پێشکەش بە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەستپێکرد، دوای دابینکردنی مووچەش لەلایەن بەغدا مەترسی هەبوو ئەم هاوکارییە ڕابگیرێت. مەسرور بارزانی هەوڵەکانی  خستەگەڕ بۆ ئەوەی ئەم هاوکارییە نەبڕدرێت کە مانگانە بڕەکەی 17 ملیۆن دۆلارە. وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند لەمەودوا دابەشکردنی پارەکە بەردەوام دەبێت بەڵام وەکو مووچە نا، بەڵکو وەک هاوکاری.

وەزارەت لیژنەیەکی بۆ سەرپەرشتی و وردبینیی هاوکارییەکە پێکهێناوە، لەمەودوا لیوا هاوبەشەکان لە ڕێگەی بانکەوە وەریدەگرن کە مانگانە بڕەکەی 432 هەزار دینارە بۆ هەر پێشمەرگەیەک. پڕۆسەی یەکگرتنەوەی لیواکان بەردەوامە و ژمارەی لیوا هاوبەشەکان گەیشتووەتە 28 لیوا  و نزیکەی 40 هەزار پێشمەرگە لەخۆدەگرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه