ئیسرائیل هەڕەشەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی هەولێر، ئەو دەنگۆیانەی بەدرۆ خستەوە كە لە لایەن میدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دەكرێن، گوایە هەوڵی دەستگیركردنی كەسێك دەدرێت كە بانگەشەی توركمانبوون دەكات!
ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، میدیای فەرمیی یەكێتی دەنگۆی ئەوەی بڵاو كردەوە گوایە كەسێك بە ناوی عەبدولباست خالید كە دەڵێت كاندیدی توركمانم لە هەولێر، لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە هەوڵی دەستگیركردنی دراوە.
لە بەرامبەردا موقەدەم ئەردەڵان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی هەولێر راگەیاند: ”هیچ هەوڵێکی گرتنی ئەو كەسە نەدراوە، بەڵكوو ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵام هەر هاووڵاتییەكی شاری هەولێر پێویستە لە بنکەی ئاسایشی ئەو سنوورەی کە لێی نیشتەجێیە، بۆ سەلامەتی و پارێزگاری لێکردنی، پێویستە زانیاریی كەسیی لە بنکەی ئاسایشی سنوورەکەی خۆی تۆمار كرابێت.
جەختیشی لەوە كردەوە كە عەبدولباست خالیدیش وەك هەر هاووڵاتییەكی ئاسایی، پێویستە ئەو زانیارییە بە بنكەی ئاسایشی سنوورەكەی بدات.
گوتیشی: ”عەبدولباست خالید وەک کاندیدی پێكهاتەی بەڕێزی تورکمان لای ئێمە ناسراو نییە، بەڵکوو وەکوو ئەندامی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لامان ناسراوە.“
وەڵام بدەوه