Kurdistan Press - تاوە باران و ھەورە برووسکە لەم ناوچانە دەبێت تاوە باران و ھەورە برووسکە لەم ناوچانە دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تاوە باران و ھەورە برووسکە لەم ناوچانە دەبێت

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبەی یەکشەمە 23/6/2024 لە ئەنجامی ھاتنی بارستەھەوایەک لە دەریای ناوەڕاستەوە و نزیکبوونەوەی لە ناوچەکانمان و  ھاتنی بڕێک شێ لە سعوودیەوە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت و ھەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و تاوەبارانی کورتخایانیش دەبێت لە ھەندێ ناوچەی شاخاویی سنووری ئیدارەی راپەڕین و سۆران ، پله‌ی گەرما لە ناوچەکانی ھەرێمی كوردستان بە جێگیری دەمێنێێتەوە و لەناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژئاوای عێراق لە ئەنجامی ئەو بارستەھەوایە کەمێک نزم دەبێتەوە.

پێشبینی پله‌ی گه‌رمی

ھەولێر 44 پلە

سلێمانی 41 پلە

دھۆک 43 پلە

ھەڵەبجە 43 پلە

کەرکوک 46 پلە

ئیدارەی گەرمیان 47 پلە

ئیدارەی راپەرین 42 پلە

ئیدارەی سۆران 39 پلە 

ئیدارەی زاخۆ 42 پلە

دووسبەی دووشەممە 24/6/2024 بارستەھەواکەی دەریای ناوەڕاست بە تەواوی دەگاتە ناوچەکانمان و پلەی گەرما 3 تا 4 پلە بەراورد بە سبەی نزم دەبێتەوە و تا رۆژی چوارشەممە 26/6/2024 کاریگەریی لەسەر کەشی ناوچەکە دەمێنێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه