بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رای گەیاند، لە سنووری قەزای (چوارتا) لە گوندی (دێگەڵ) ئاگریك کەوتەوە دەست بە جێ مەفرەزەیەکی (بە شی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ) گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە بە هاوکاری خەڵكی گوندەكە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت زیانی ئاگرەکە (١٥٠) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی بوو تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نادیارە.
بەڕیوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بە ئەوەش داوە، هاوکات لە سنووری ناحیەی سیتەك لە گوندەکانی (کانی چنارە - کانی سارد) ئاگرێك کەوتەوە دەست بەجێ مەفرەزەیەکی (بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك ) گەیشتنە شوینی ئاگرەکە بە هاوکاریی (ئاگرکوژێنەوەی سیتەك و دانیشتووانی سنوورەکە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، لەکاتی کوژراندنەوەی ئاگرەکە کارمەندێکمان لە بنکەی سیتەک بەناوی (پ٤پ / جەلال جەبار حەمەڕەزا) بریندار بوو بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ئەوەشی خستووەتە روو كە ئاگرەكە زیانی زۆری هەبووە و بووەتە هۆی سووتانی (٢٠٠) دوو سەد دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی و ڕەز و باخ و (٦) سندوقی هەنگی هەنگەوانێك.
وەڵام بدەوه