Kurdistan Press - ھۆشداری دەدرێت لەبارەی گەرمای زۆر ھۆشداری دەدرێت لەبارەی گەرمای زۆر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھۆشداری دەدرێت لەبارەی گەرمای زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی لە راگەیەندراوێكدا، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان و چەند رێنوێنییەكیش بۆ خۆپاراستن لە گەرما و رووداوی نەخوازراو بڵاو دەكاتەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەیە:-

بە مەبەستی خۆپارێزی لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاویندا.

۱- پێویستە ئۆتۆمبێلەکان دوور بن لەو کەرەستانەی خوارەوە کە ئاماژەیان پێکراوە لەکاتی وەستاندا:

آ- خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە.

ب- هەمـوو جۆرە چەرخێک ،

ج- بتڵی ئاو.

د- بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بە گشتی.

هـ-پێویستە پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک بکرێتەوە.

و - پڕنەکردنی تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی.

ز- تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە پێویست پڕ مەکەرەوە، بەتایبەتی لە کاتی ڕێگا دوورەکان لە کاتی چوونەدەرەوە و گەشت،

۲- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لەکاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆردا، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی شلەمەنی لە لەشدا.

۳-ئاگاداربە لە بەر تیشکی خۆر سلندەر (بطڵی) غازی چێشت لێنان دانەنێیت.

٤-دڵنیابوون لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت، ئەیرکۆندیشن با کارناکات تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان یەکێک لە ئەندامەکانی ئامادەبن،

٥- وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆی نەخرێتە سەری، و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک

٦- دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر ١١ی بەیانی تا ٣ی پاش نیوەڕۆ.

۷_ کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان بۆ کەمکردنەوەی باری قورسی سەر تۆڕەکانی کارەبا

٨_ پێویستە خاوەن مۆلیدەکان گەیەنەری کوالیتی بەرز دابنێن و وایەری جاڵجاڵۆکەی هەڕەمەکی بەکارنەهێنن.

۹_ پاشماوەی دروێنەی بەروبوومی گەنم و جۆ نەسوتێنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندن دووبارە هەر کەسێ هەستێ بە سوتاندنی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسای دەبێتەوە

۱۰- بەهەموو جۆرێک مەلەکردن لە ڕووبار و چەمەکان قەدەغەیە جگە مەلەوانگە ڕێگەپێدراوەکان،

۱۱- دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی سەلامەتی لە مەلەوانگەکان و ڕێنماییکردنی خاوەن مەلەوانگە بە ڕێنمایی و قووڵایی مەلەوانگە.

۱۲- بەکارهێنانی چەتری پارێزەر لە تیشکی بەتینی خۆر ، ڕاستترین ڕێکارە بۆ سەلامەتی پێستی مرۆڤ

۱۳- هەوڵدان بۆ ئاودانی باخ و دارەکان بۆ پاراستنیان، هەروەها باشترکردنی کەشی دەوروبەری باخچەکان.

۱٤- کارپێکردنی چەندین نافورەی ئاو لە گۆڕەپان و پارکە گشتییە جیاوازەکان بۆ باشترکردنی کەش و هەوای گەرم.

۱٥- چاندنی زیاتری درەختی هەمیشە سەوز بۆ دابینکردنی سێبەری گونجاو، هەروەها بۆ نەرمکردنی بەرگەهەوا و دابینکردنی ئۆکسجین بۆی،

۱٦- پێویستی و خێرایی پەیوەندی کردن بە تەلەفۆنی کۆنترۆڵی بەرگری شارستانی (115) بە بێ بەرامبەر لە هەموو هێڵ و تۆڕەکانەوە لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو هاولاتیانی خۆشەویست دەتوانن بەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن لە پارێزگاکانی ( هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک ، هەلەبجە ) ئیدارە سەربەخۆکانی ( سۆران ، گەرمیان ، راپەرین ، زاخۆ ، ئاکرێ)

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا