Kurdistan Press - ھێزە ئەمنییەکان دوو مووچە لە دوای یەک وەردەگرن ھێزە ئەمنییەکان دوو مووچە لە دوای یەک وەردەگرن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھێزە ئەمنییەکان دوو مووچە لە دوای یەک وەردەگرن

لیستی مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا نێردراوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت هەفتەی داهاتوو پارەکە ڕەوانە دەکرێت. پێشتر بەغدا بە بیانووی نەناردنی ناوی هێزە ئەمنییەکان، گرفتی بۆ ناردنی مووچە دروست دەکرد، بەڵام  ئێستا هەولێر ئەو بیانووەی نەهێشتووە و لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتووە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیاند: "پێش جەژن لیستی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا نێردراوە، وردبینی تەواو کراوە، ئەگەر بەغدا کێشەی دیکەی نەبێت، هەفتەی داهاتوو  پارەکە ڕەوانە دەکرێت".هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ لیستی فەرمانبەران بۆ بەغدا دەنێردرێت و لەم ماوەیە دوو مووچە لە دوای یەک وەردەگرن.: حکومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، بەپێی یاسای بودجە و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداش ناردنی مووچە مسۆگەر کراوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه