Kurdistan Press - چوار ئەندامی یەک خێزانی کورد لە یەختە نقومبووەکەی ئیتالیا خنکاون چوار ئەندامی یەک خێزانی کورد لە یەختە نقومبووەکەی ئیتالیا خنکاون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چوار ئەندامی یەک خێزانی کورد لە یەختە نقومبووەکەی ئیتالیا خنکاون

چوار ئەندامی خێزانێکی دیکەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە یەختە نقومبووەکەی ئیتاڵیادا چارەنووسیان دەرکەوت و خنکاون.

ئەندامانی خێزانە خنکاوەکە پێك دێن لە، ھەژار مەولوود، پیشەی پۆلیس بوو لە پۆلیسی ڕاپەڕین و ماڵیان لە سەرکەپکان بووە، ھاوکات لەگەڵ هاوسەرەكەی بە ناوی (سازگار حوسێن)، دوو کوڕیشی کە ناویان (محەمەد و مەڕوان) بوو.

پۆلیسی ڕاپەڕین ھەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، کە جگە لەو چوار کەسە، چارەنووسی گەنجێکی دیکەش بە ناوی ھەردی کارۆخ ئاشكرا بووە، کە خەڵکی گوندی (میکوک)ی ناحیەی (سەركەپكان)ە و خنكاوە.

جگە لەوانە، چارەنووسی خێزانێكی دیكە لە سنووری قەزای (پشدەر)ی ئیدارەی ڕاپەڕین، ئاشكرا بوو و ئەمڕۆ چوارشەممە كەسوكارەكەیان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە کە ھەریەکە لە (ئارام عەبدولرحمان) و (خونچە مەلا نەبی)ی هاوسەری و (مەنسا ئارام و مەیلی ئارام )ی منداڵەکانی، لە ڕووداوەکەی نقومبوونی یەختەکە لە ئیتاڵیا خنکاون، هەر ئەمڕۆ پرسەیان لە شارۆچکەی قەڵادزێ بۆ دادەنرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا