حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هاوکارییەک بۆ هێنانەوەی تەرمی قوربانییانی دوو بەلەمە تێکشکاوەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا پێشکەش دەکات.
ڕۆژی 17-6-2024 دوو بەلەم لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا تێکشکان، کە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری هەڵگرتوو، زۆرینەی سەرنشینەکان گیانیان لەدەست داوە و بەشێکیان بێسەروشوێنن و لەنێویاندا دەیان کۆچبەری کورد هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە ناوەندیی هەماهەنگی قەیرانەکان بڵاوی کردەوە، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هاوکاری و کارئاسانی بۆ هێنانەوەی تەرمی قوربانییەکان و دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان دەکەن. داوا لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکرێ پەیوەندی بە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و قەیرانەکان بکەن، تا کاری پێویست بۆ هێنانەوەی تەرمەکان بکرێت، هاوکات داوا لە ڕزگاربووانی سەر بەلەمەکە دەکرێ پەیوەندی بە ناوەندەکە بکەن، تاوەکو زانیاریی لەسەر ونبووان و دۆزینەوەی بێسەروشوێنان وەربگیرێت.
وەڵام بدەوه