ڤلادیمێر پووتین، لەلایەن كیم جۆن ئون، لە پیۆنگ یانگی پایتەختی كۆریای باكوور پێشوازیی لێ كرا. دوو سەرۆكەكە بۆ ماوەی 90 خولەك كۆ دەبنەوە و چەند بەڵگەنامەیەكی هاوبەش واژۆ دەكەن و دواتر قسە بۆ میدیاكان دەكەن.
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا لەسەر بانگێشتی فەرمیی كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور، لە پیۆنگ یانگی پایتەختی ئەو وڵاتەیە.
لە میدیاكانی جیهان ئاماژە بەوە دەكەن، دوای 24 ساڵ سەرۆكی رووسیا سەردانی ئەو وڵاتە دەكات. هەروەها بەگوێرەی ڤیدیۆكان كیم جۆن ئون، پێشوازییەكی گەرم لە پووتین دەكات.
هاوكات سەرۆكی رووسیا و كۆریای باكوور دیدارێكی 90 خولەكی ئەنجام دەدەن، پێشبینی دەكرێ چەند بەڵگەنامەیەكی هاوبەش واژوو بكەن و پاشان قسە بۆ میدیاكان بكەن.
ئەوە لەكاتێكدایە لە دەستپێكی شەڕی رووسیا و ئۆكراینا، كیم جۆن ئون، پشتیوانی تەواوی بۆ رووسیا دەڕبڕی. لەماوەی رابردووش پووتین پتشیوانی خۆی بۆ كیم جۆن ئون دووپات كردەوە.
وەڵام بدەوه