ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، رێکەوتنیان کردووە لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی عێراق و باڵوێزخانەی عێراق لە وڵاتی سعوودیه، بۆ دۆزینەوە و سۆراغکردنی ئەو هاووڵاتییانەی کە مردوون یان ون بوون لە وڵاتی سعوودیە.
وەزارەتەکە داوای کردووە هەر کەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی مردووە یان ون بووە لە وڵاتی سعوودیە، پەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆی، بۆ سۆراغکردنیان.
جێی باسە ئەمڕۆ گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاندبوو كە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا، 13 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان کە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چووبوونە سعوودیە، گیانیان سپاردووە.
وەڵام بدەوه