Kurdistan Press - ژمارەیەک حاجیانی کورد چارەنۆسیان نادیارە ژمارەیەک حاجیانی کورد چارەنۆسیان نادیارە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژمارەیەک حاجیانی کورد چارەنۆسیان نادیارە

بەرپرسێكی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، ژمارەیەك لە حاجی كورد لەڕێی ڤیزەی گەشتیاری هاتوونەتە سعوودیە لە دوێنێەوە چارەنووسیان نادیارە.

ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی حوزەیران، كاروان ستوونی بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان راگەیاند، لەلایەن چەند كەسێك كە كەسوكاری حاجین و بە ڤیزەی گەشتیاری هاتوونەتە سعوودیە پێوەندیمان پێوەكراوە.

زیاتر گوتی، ئەو كەسانە پێیان راگەیاندووین، لە دوێنێەوە كەسوكاریان پێوەندییان لەگەڵیان نەماوە و چارەنووسیان نادیارە. ژمارەی ئەو حاجیانەی چارەنووسیان نادیارە چوار حاجییە و ژمارەی تەلەفۆنەكانیان داخراوە و پێوەندییان لەگەڵ كەسوكاریان پچڕاوە. پێشتر بەرپرسانی حەج و عومرە لە هەرێمی كوردستان هۆشداریان لەو جۆە حەجكردنە دابوو كە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت و ئەگەر شتێكیان بەسەر بێت ناتوانن هیچیان بۆ بكەن خۆیان بەرپرسیار دەبن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا