Kurdistan Press - ئاسایشی هەولێر بکوژی گەنجەکەی بنەسڵاوەی دەستگیرکرد ئاسایشی هەولێر بکوژی گەنجەکەی بنەسڵاوەی دەستگیرکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاسایشی هەولێر بکوژی گەنجەکەی بنەسڵاوەی دەستگیرکرد

سەرلەبەیانی دوێنێ تەرمی گەنجێک بە ناوی عەلی سەباح لە سنووری دەشتی هەولێر دۆزرایەوە و ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێکدا باسی لە دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کرد و رایگەیاند: "شەوی رابردوو دوو تاوانباران دەستنیشان کران کە دانیشتووی بنەسڵاوەن و لێکۆلێنەوە لێیان دەستی پێکردووە"
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا باسی تۆمەتبارەکان دەکات و تێیدا هاتووە: بکوژەکە ناوی (ع.اع) و هەریەک لە (ش.ە.ج) و(ب.ع.ا)ـیش هاوکارییان کردووە ئێستا دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
 
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، تاوانەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.
 
دوێنێ کاژێر 10:00 بۆ 10:30 خولەکی بەیانی دوو منداڵ تەرمێکیان لەنێو سندووقی ئۆتۆمبێلێک دۆزییەوە، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی عەلی سەباح سوارە و تەمەنی 29 ساڵانە. 
 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا