Kurdistan Press - بەھۆی ئاگرەکانی ھەولێرەوە چەند کەسێک دەستگیرکران بەھۆی ئاگرەکانی ھەولێرەوە چەند کەسێک دەستگیرکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەھۆی ئاگرەکانی ھەولێرەوە چەند کەسێک دەستگیرکران

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکانی هەولێر بەردەوامن، تەنیا گومان لە سێ ئاگر هەیە و بەم زووانەش ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرادەکرێن.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ئاگر لە سنووری هەولێر کەوتووەتەوە، پارێزگاری هەولێر دەڵێت تەنیا سێ ئاگریان گوماناوی بوون و چەندین کەس دەستگیرکراون.

 کاتژمێر 8:30 شەوی 12-6-2024 ئاگرێک لە پاڵاوگەیەکی نەوت و گاز لەسەر ڕێگەی گوێڕ کەوتەوە، بەڵام کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 13-6-2024 توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" بەشێک لە ئاگرەکان هۆکارەکەیان دیارە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە سێ ئاگر دەکرێت، چەند کەسێک دەستگیرکراون و لە نزیکترین کاتتدا ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنین. گومان لە سێ ئاگر هەیە چەندین کەس لەژێر لێکۆڵینەوەدان و بەم نزیکانەش ئەنجامەکە ڕادەگەیێنین". ئومێد خۆشناو وای گوت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه