مەسرور بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە و چۆنیەتیی باشترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت: سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی هەموو ناوچەکەیە.
: ئەمڕۆ ھەینی 14-6-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی باقر کەنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبوو لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە و چۆنیەتیی باشترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران.
باسی کێشە و گرفتە ئەمنییەکانی ناوچەکە کرا و هەردوولا هاوڕابووین لەسەر ئەوەی سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی هەمووانە.
عەلی باقر کەنی ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی برایانەیە کە ڕەگ و ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە. هاوکات پەیوەندییەکی لێکدانەبڕاوی لەنێوانماندا دروستکردووە. بڕیارە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەر ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، دوای نیوەڕۆ سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیش کۆببێتەوە
وەڵام بدەوه