14 کاتژمێرە ئاگری پاڵاوگەکەی ڕێگەی هەولێر - گوێڕ بەردەوامە و زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.
کاتژمێر 08:30 خولەکی شەوی ڕابردوو ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت و گاز لە ڕێگەی گوێڕ کەوتەوە، تاوەکو ئێستاش نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت. تاوەکو ئێستا 10 کەس بریندارن و هەشت کۆگا و نۆ ئۆتۆمبێل سووتاون و سێ لە ئۆتۆمبێلەکان هی بەرگریی شارستانین، بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکە تاوەکو ئێستا زیانەکانی دیکە نەزانراون.
نزیکەی 40 تیمی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن و بەشێکی زۆری ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە، ئاگر تەنیا لە حەوزی خەزانەکان ماوە و پەرژینێک لە دەوری پاڵاوگەکە دروست کراوە، بۆ ئەوەی بۆ دەوروبەر تەشەنە نەکات. تاوەکو نەوتی ڕەشی ناو خەزانەکان تەواو نەبێت ناتوانرێت ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت. زیانە ماددییەکانیشی بە نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار خەمڵاند.
وەڵام بدەوه