KurdistanPress...

CLOSE

پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کێ دەبێت؟

دوای جەژن ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبێتەوە، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد دەبێت. کەرکووک تاکە پارێزگایە دوای حەوت مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پۆستەکانی دابەش نەکراون؛ تاوەکو ئێستا سێ کۆبوونەوە بە سەرپەرشتیی سوودانی بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان کراوە و نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتوون. د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لەبەر ئەوەی کورد زۆرینەی کورسییەکانی بەدەستهێناوە، پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد دەبێت و پۆستەکانی دیکە لەنێوان لایەنەکان دابەش دەکرێن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه