Kurdistan Press - لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانەوە لێدوانی فەرمی گەیشت لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانەوە لێدوانی فەرمی گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانەوە لێدوانی فەرمی گەیشت

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، رێككەوتن لە نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێم و فیدراڵدا كراوە بۆ ئەوەی كێشەی مووچەی هێزە تەناهییەكان دووبارە نەبێتەوە. لەبارەی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە و ئاسایش رای گەیاند، دوای جەژن مووچەكانیان دابەش دەكرێت، هاوكات ماوەی پشووی جەژنی قوربانیشی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە پێشەوا هەورامی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دڵنیایی دا بە مووچەخۆران كە رێككەوتن كراوە لە نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێم و فیدراڵدا، هیچ بەربەستێك نەماوە لەبەردەم ناردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و لەناویشیاندا مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش. گوتیشی، دوای جەژن مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە و ئاسایش دابەش دەكرێت.

گوتەبێژی حكوومەت بۆ رۆژنامەنووسان دووپاتی كردەوە، هەر گرفتێك هەبووبێت لە بەردەم ناردنی مووچە لەلایەن بەغدا بۆ هەرێم، چارەسەر كراوە. لەبارەی دەستكردنەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانیش روونی كردەوە، ئەمە دەوەستێتە سەر ئەوەی كە حكوومەتی فیدراڵ پابەند بێت بە ناردنی تەواوی بودجەی كوردستان كە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دراوە.

هەورامی لەبارەی پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچەوە ئاشكرای كرد، كە یەكلابووەتەوە پڕۆسەكە لە چوارچێوەی هەژماری من ئەنجام دەدرێت و رێككەوتن لە نێوان هەردوو حكوومەتدا هەیە، روونیشی كردەوە كە ئەم مانگە نزیكەی 50 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی هەژماری منەوە لە رێگەی 100 ئامێری راكێشانی پارە "ATM" مووچەكانیان وەردەگرن.

پێشەوا هەورامی زیاتر گوتی، تا ئێستە نزیكەی چوار هەزار مووچەخۆر زانیارییەكانی لەلایەن پڕۆژەی هەژماری من و حكوومەتی هەرێمەوە رەوانەی بانكی  TBIكراوە و ئەمڕۆیش فۆڕمی 653 مووچەخۆری تر رەوانەی بانكەكە كرا بۆ ئەوەی هەژماری بانكییان بۆ بكرێتەوە لە بانكەكە.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا گوتەبێژی حكوومەت رای گەیاند، تەواوى هەفتەی داهاتوو پشوو دەبێت بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه