Kurdistan Press - بڕیارێک لە حکومەتی ھەرێمەوە بڕیارێک لە حکومەتی ھەرێمەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێک لە حکومەتی ھەرێمەوە

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: "پلانمان داناوە بۆ پێش جەژن لێژنەكانی چاودێریی بازاڕ فراوان بكەین، بۆ ئەوەی لەم چەند رۆژە و لە رۆژانی جەژنیشدا لەنێو بازاڕ و شوێنەكاندا بەدواداچوون بۆ نرخی كاڵا و كەلوپەل و خۆراكەكان بكەن."

ئاماژەی بەوەش دا، لێژنەكانی چاودێریی بازاڕ لە شار و شارۆچكەكان كارا دەكرێن، گوتیشی: "لێژنەكان چاودێریی نرخ و كوالێتی و پاكوخاوێنی دەكەن، جگە لە لێژنەكانی خۆمان، لە لێژنەكانی قایمقامیەت و ئاسایشیش ئەنداممان دەبێـت."

نەوزاد شێخ کامیل جەختی كردەوە، لێژنەكانیان رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ و ساغكرنەوەی كاڵای خراپ و خۆراكی ماوە بەسەرچوودا دەكەن.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی، هاووڵاتییانی دڵنیا كردەوە، كە بەچڕی چاودێریی بازاڕ دەكەن و داواشی لە هاووڵاتییان كرد، هاوكاریی تیمەكانیان بكەن، بۆ ئەوەی نرخی كاڵاكان بەرز نەكرێتەوە و كاڵا و خۆراكی خراپ بەبۆنەی جەژن ساغ نەكرێتەوە. گوتیشی: "هەر شوێنێك سەرپێچی بكات و نرخ بەرز بكاتەوە، ئەوا رێكاری یاسایی و ئیداریی لە دژی سەرپێچیكاران دەگیرێتە بەر و سزای دارایی دەدرێن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا