ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت، كردنەوەی دوو گۆڕەپانی گومرکی لە دیالە و مووسڵ، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 12/6/2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت، كۆ دەبێتەوە.
لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ بەغدا گفتوگۆ دەكرێت، كە لە ڕۆژانی هەشت و نۆی حوزەیران لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە.
لە بڕگەی دووەمدا، پرسی كردنەوەی دوو گۆڕەپانی گومرکی لە پارێزگاكانی دیالە و موسڵ كە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵەوە كراونەتەوە، گفتوگۆ دەكرێت، بەهۆی ئەوەی كاریگەری لەسەر ڕێڕەوی جووڵەی بازرگانیی دەرەوازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.
بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەكە لە خستنەڕووی بابەتی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، كە بڕیارە لە 20-21 ی تشرینی دووەمی ی 2024، لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت.
بڕگەی چوارەمی كۆبوونەوەكە، لە خستنەڕووی ئامادەسازییەكانی وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بە هەموو بەشەكانییەوە.
وەڵام بدەوه