Kurdistan Press - کەش و ھەوای ڕۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاندرا کەش و ھەوای ڕۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەش و ھەوای ڕۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاندرا

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە رۆژانی جەژنی قوربان پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

ئەمرۆ سێشەممە 11/6/2024، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە ھەفتەی ئاییندە لە رۆژانی جەژنی قوربان ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرم لە باکووری کیشوەری ئەفریقاوە و چاوەڕوان دەکرێت پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو بۆ ئەو کاتە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت بۆ سەروو تێکرایەکانی."

ئاماژەشی بەوە داوە کە کاریگەریی ئەو شەپۆلە گەرمایە تاوەکوو 21/6/2024، بەردەوامی دەبێت و دوابەدوای ئەگەری گۆڕانکاریی و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێت.

روونیشی کردووەتەوە کە بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لەماوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلی گەرمایە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

ھەولێر: 44 بۆ 45 پلە

سلێمانی: 42 بۆ 43 پلە

دھۆک: 42 بۆ 43 پلە

ھەڵەبجە: 43 بۆ 44 پلە

کەرکووک: 45 بۆ 47 پلە

ئیدارەی گەرمیان: 47 بۆ 48 پلە

ئیدارەی راپەرین: 43 بۆ 44 پلە

ئیدارەی سۆران: 41 بۆ 42 پلە

ئیدارەی زاخۆ: 42 بۆ 43 پلە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا