پارتی كۆنفرانسی ناوخۆیی دەبەستێت و خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادە دەكات
وا بڕیارە لە دوای جەژنی قوربان، پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاستەوخۆ دەستبكات بە بەستنی كۆنفرانسی ناوخۆی لقەكان و بە هێنانە پێشەوەی كادری بە توانا و پێویست بۆ قۆناغەكە،خۆی ئامادە دەكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو ئۆرگانانەی دەكەونە نێو دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان، دوای جەژن كۆنفرانس ئەنجام دەدەن، دواتر لقەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كۆنفرانس خۆیان دەبەستن، سەرجەم لقەكان ئامادەكارییەكانی خۆیان ئەنجامداوە بە باشترین شێوە كۆنفرانسی ناوخۆیی حیزب بەڕێوەببەن.


وەڵام بدەوه