Kurdistan Press - تاوەباران بەردەوام دەبێت تاوەباران بەردەوام دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تاوەباران بەردەوام دەبێت

كەشناسیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و كەش بەهۆی كاریگەریی نزمەپەستانی نیمچەدوورگەی عەرەبی، ئاسمان بە گشتی لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ كەش بەهۆی كاریگەریی نزمەپەستانی نیمچەدوورگەی عەرەبی، ئاسمان بە گشتی لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەل بارینی تاوەباران و هەورەبروسكەی پچڕپچڕ بەتایبەتی لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان (پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و سۆران و گەرمیان)، هەروەها بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ بەهۆی خێرایی با تا كاتەكانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت، كاریگەریی تۆز و خۆڵ لە ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت.

باس لەوەش كراوە، پلەكانی گەرما بەگشتی نزیكەی دوو بۆ چوار پلە نزم دەبێتەوە، لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان كەمێك زیاتر دادەبەزێت بۆ چوار بۆ شەش پلە لە تۆماركراوی دوێنێ .

باس لەوەش كراوە، سبەی سێشەم ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە كاتەكانی بەیانی، لە ناوچە سنوورییەكانی رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان، ئەگەری كەمێك تاوەبارانی پچڕپچڕ هەیە، لە كاتەكانی ئێوارە كەشی هەرێم سەقامگیر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 41

سلێمانی : 36

دهۆك : 38

كەركووك : 42

هەڵەبجە : 38

زاخۆ : 39

سۆران : 35

حاجی ئۆمەران : 26

گەرمیان : 44

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه