Kurdistan Press - کەش و ھەوایی ڕۆژانی جەژن دیاریکرا کەش و ھەوایی ڕۆژانی جەژن دیاریکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەش و ھەوایی ڕۆژانی جەژن دیاریکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/6/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "پێشبینی دەکرێ لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی جەژنی قوربان، شەپۆلێکی دیکەی گەرمای تاقەت پڕوکێنەر و بەتین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و دۆخێکی کەشوهەوای وا دروست دەبێت کە هەست بەگەرمایەکی بێزارکەر دەکەیت بەهۆی بوونی شێ ڕێژەیی و بەرزبوونەوەی لەبەرگە هەوای زەوی."

ئاماژەشی بەوە داوە: "کاریگەری ئەم شەپۆلی گەرمایە لە ڕۆژانی سێیەم و چوارەمی جەژنی قوربان زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما لە بەغدا 50 بۆ 52 پلەی سیلیزی تێپەڕ دەکات لەبەر سێبەر و لە هەندێ شارەکانی دیکەی باشووری عێراق پلەکانی گەرما 54 بۆ 55 پلەسیلیزی تێپەڕ دەکات و دەگاتە نیوەی کوڵان."

ئەوەشی خستووەتە روو: "لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان لە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان (کەلار) پلەکانی گەرما لە سێیەم و چوارەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەگاتە 51 بۆ 52 سیلیزی."

روونیشی کردووەتەوە کە کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە تاوەکوو کۆتایی هەفتەی سێیەمی مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه