Kurdistan Press - چێشتخانەیەک لە شاری هەولێر بەهۆی پابەندنەبوونی بەڕێنماییە تەندروستییەکان و پاكوخاوێنی داخرا چێشتخانەیەک لە شاری هەولێر بەهۆی پابەندنەبوونی بەڕێنماییە تەندروستییەکان و پاكوخاوێنی داخرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چێشتخانەیەک لە شاری هەولێر بەهۆی پابەندنەبوونی بەڕێنماییە تەندروستییەکان و پاكوخاوێنی داخرا

لەمبارەیەوە قایمقامی هەولێر جەخت دەکاتەوە کە چاوپۆشی لەم جۆرە کەسانە ناکەن.

ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای ناوەندنی هەولێر ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە 10ـی 07ـی 2022 لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز و لە درێژەی کارەکانی لێژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ لە قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بەسەرپەرشتی نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر، هەڵسا بە داخستنی چێشتخانەی (کەباب عرفان) لەسەر شەقامی (60) مەتری.

ڕاشیگەیاند: داخستنی چێشتخانەکە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاكوخاوێنی بووە.

هەر لەمبارەیەوە نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر جەختی کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەم جۆرە کەسانە ناکەین

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا