Kurdistan Press - ھەواڵێکی خۆش لەسەر بازاڕی قەیسەری راگەیاندرا ھەواڵێکی خۆش لەسەر بازاڕی قەیسەری راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەواڵێکی خۆش لەسەر بازاڕی قەیسەری راگەیاندرا

له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ست به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر كراوه‌ و ئەمڕۆ شەممە 8ی حوەزیران، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماژەی بەوە كرد، بە گوژمەی پێنج ملیار و300 ملیۆن دینار دەست بە نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر كراوە.

روونی دەكاتەوە، بۆ ئەوەی زوو كارەكان تەواو بكرێن، دوو كۆمپانیا ده‌ستیان بە جێبەجێكردنی كارەكان كردووه‌، تا كاسبكاران بە زووترین كات بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.

رۆژی 5/5/2024، ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوە و 227 دوكان و حەوت كۆگا لە بازاڕەكە بەتەواوی سووتان و زیانی زۆر بازاڕەكە گەیشت و دوای رووداوەكە مەسرور بازرانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بازاڕەكەی كرد و بە كاسبارانی گوت: "ئەوەی پێمان بكرێت بۆتان دەكەین."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه