ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ناكرێ و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاشكرای ده‌كات كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ست پێبكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له زاری کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان به وه‌كاله‌ت، بڵاوی كرده‌وه، كه کێشەی سەرەکیی بەردەم هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێ تێچوونی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان زۆرە، هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کۆمپانیاکان لە کەرتی نەوتی وەبەرهێنانیان کردووە، بەڵام عێراق ساڵانە چەندین تریلیۆن دینار بۆ کەرتی نەوتەکەی تەرخان دەکات.
هاوكات وه‌زاره‌ته‌كه له زاری كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، كه بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان جیاوازن، لە عێراق کەرتی گشتییە و لە هەرێمی كوردستان کەرتی تایبەتییە، ئێستا عێراقیش گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی دەست بە هەناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت.
بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 9ی 6ی 2024 شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت، سەردانی بەغدا بكه‌ن.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، چاوەڕێ ده‌كرێ بەم نزیکانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێبکاتەوە و کۆمپانیاکان بە بڕە پارەیەکی زۆر وەبەرهێنانیان لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی كوردستان کردووە و پێویستە بەغدا ڕەچاوی ئه‌وه بکات.
وەڵام بدەوه