مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د سادق موعته‌مدیان پارێزگاری ورمێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئیسماعیل زارعی كوشا پارێزگاری كوردستان، محه‌مه‌د ته‌یب سه‌حرایی پارێزگاری كرماشان و ژماره‌یه‌كی تری به‌رپرسانی ئێران ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی دوولایه‌نه و هاریكاری و هاوئاهه‌نگی له بواره‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆ و گه‌شتیاران له نێوان هه‌ردوولادا كرا، به‌تایبه‌تی ئاماده‌كارییه‌كانی پێشوازیكردن له زیاره‌تكارانی ئێرانی بۆ شوێنه پیرۆزه‌كانی باشووری عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی پته‌وكردن و پێشخستنی پێوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش.
وەڵام بدەوه