Kurdistan Press - بەرپرسێکی گەورەی بەریتانیا گەیشتە ھەولێر بەرپرسێکی گەورەی بەریتانیا گەیشتە ھەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی گەورەی بەریتانیا گەیشتە ھەولێر

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/5، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە جەیمس گۆڵدمان، كونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی هەوڵەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ كرا و سەردانی حەفتەی ڕابردووی سەرۆكی حكومەت بۆ بەغدا و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەكان، بە هەنگاوێكی گرنگ دانرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەتایبەتی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم، بە شێوەیەكی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنەكان و كارنامەی حكومەتی فیدراڵ.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی كەنداو لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینی عێراقەوە بە توركیا و وڵاتانی ئەوروپا كرا و جەخت لە پێویستیی بەشداربوون و تێپەڕینی بە هەرێمی كوردستان و سوودمەندبوونی هەموو پێكهاتە و ناوچەكانی عێراق لەم پرۆژە ستراتیژییەدا كرا.

تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان، پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بوو، لە كاتێكی گونجاوی ئەمساڵدا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەركردنی هەموو كێشە و گرفت و ئاستەنگەكانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداربوونی هەموو لایەنەكان و پاراستنی مافی پێكهاتەكان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه