بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی تر دەرگای ناو تۆماركردن بۆ قەوارە و لایەنە سیاسییەكان و كاندیدان بكرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی حوزەیران، عەزیز تالیب لە ژووری سیاسیی حزبەكان لە كۆمسیۆنی عێراق، راگەیاند، ئەمڕۆ كۆمسیۆن دەرگای تۆمار بۆ حزب و لایەنی سیاسی دەكاتەوە.
زیاتر گوتی، ئەو تۆمارەی پێشوو هەبوو هیچ بەهایەكی نەماوە، بۆیە هەر حزبێك بەنیازە بەشداریی هەڵبژاردن بكات، پێویستە بەفەرمی خۆی تۆمار بكات. باسی لەوەش كرد تا ئێستە دیار نییە ماوەكەی چەند بەردەوام دەبێت، بۆیە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەن لە داهاتوو بڕیار دەدرێ.
وەڵام بدەوه