سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پارێزگای هەولێر، راگەیاند: "بەپێێ بڕیارێک کە لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە ئاراستەی شارەوانییەکان کراوە، مۆڵەتی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییە سندووقییەكان ماوەكەی بۆ سێ مانگی دیكە درێژ كراوەتەوە."
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەدا بڕیارەكە لە مانگی شەش كۆتایی دەهات، بەڵام بە بڕیاری پارێزگا بۆ 1ی9ی2024، درێژكراوەتەوە و نووسراوی فەرمیش بۆ ئەو مەبەستە دەركراوە.
ئەو سەرچاوەیە روونیشی كردە: "درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری هاووڵاتیان بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندووقی بە بەمەبەستی هاوکاری کردنی هاووڵاتیان کە خاوەنی زەوی سندوقین لە سنووری شارەوانییەکانی پارێزگای هەولێر و ئەو كەسانەش خەڵكی هەژار و كەمدەرامەتن."
گوتیشی: "پێشتر بڕیاردراوە ئەو هاووڵاتیانەی کە خاوەنی زەوی سندووقین و لە ماوەی ڕابردوودا داواکارییان پێشکەش بە قائیمقامیەتی سنوورەکەیان کردووە بۆ دروستکردنی خانوو مامەڵەکانیان وەرگیرا، ئێستاش خەڵكێكی زۆر ماوە مامەڵە بكات بۆیە ئەو سێ مانگە مۆڵەتیان پێدراوە كارەكانیان تەواو بكەن,
زەوی سندوقی ئەو زەویانە دەگرێتەوە، كە هەردوولایان خانووە و کەوتووتە نێوان دووخانوون پێشتر رێگەپێدانی خانووكردنیان پێ نەدەدرا.
لە ساڵی رابردوودا پارێزگای هەولێر رایگەیاند: "ماوەی چەندین ساڵە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی هەژار و کەمدەرامەتی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایی گشتیی شارەوانییەکانی داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەوییەکانی ناسراو بە زەوی سندووقی دەکەن، لەوبارەیەشەوە مهسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری رێكارەكان، لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و نەهێڵانی گرفتی نیشتەجێبوون، چارەسەری گرفتی ئەو زەویانە بکرێت."
وەڵام بدەوه