Kurdistan Press - ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بوونەتە گوتەبێژی مووچەبڕان ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بوونەتە گوتەبێژی مووچەبڕان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بوونەتە گوتەبێژی مووچەبڕان

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بوونەتە گوتەبێژی مووچەبڕان و میدیاکانی مووچەبڕانی ناوخۆ بێ ئارام و پەرێشان خەریکی دژایەتی و پڕوپاگەندە و هەواڵی پڕ کینەن دژ بە حکوومەت و دەرئەنجامی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران.

پێشەوا ھەورامانی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی "لەبارەی پەسەندکردنی خشتە نوێیەکانی بودجەی فیدراڵی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ۲٠۲٤ و ۲٠۲٥، ئێستا کە خەریکە هەوڵ و کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران دەگەنە ئەنجام و مافە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە یاسا جێگیر دەکرێن و سەرۆکوەزیران هەوڵی داوە مووچە و بودجە لەبابەتەکانی دیکە جیا بکرێنەوە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بونەتە گوتەبێژی مووچەبڕان و میدیاکانی مووچەبڕانی ناوخۆ بێ ئارام و پەرێشان خەریکی دژایەتی و پڕوپاگەندە و هەواڵی پڕ کینەن دژ بە حکوومەت و دەرئەنجامی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران."

ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌ش داوه‌: "بەڵام خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە کاروانی ئاوەدانی و پاراستنی مافەکانی خەڵک لەچوارچێوەی دەستوری عێراق بەردەوام دەبن و بە ئەمانەتەوە بەرگرییان لێدەکرێت و ئەوەشی لەبەرەی موچە بڕانە وەک هەموو جارێک بێهیوا دەکرێت،با سەرۆکوەزیران مووچە وەرگربێت و ئێوەش هەر مووچەبڕ."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا