ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند هیوادارە مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی مۆدێرن و سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریی بانکی.
سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) نووسیویەتی كە کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێت.
جێی باسە هەر ئەمڕۆ هەینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاوی كردبووەوە كە ژمارەی بەشداربووان لە پرۆژەی سەرکەوتووی "هەژماری من" گەیشتووەتە 400 هەزار مووچەخۆر و پرۆسەکەش بەردەوامە.
وەڵام بدەوه