ئەمڕۆ هەینی 31/5/2024، ڕێنوێنیی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە ڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو كرایەوە، بەپێی ئەو ڕێنوێنییەی وەزارەتی شارەوانی دەریکردووە، پێدانی زەوی، فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و هێزەکانی ناوخۆ و فەرمانبەری خانەنشینکراو دەگرێتەوه.ً هەر بەپێی ڕێنوێنییەكە، ئەوەی زەوی و خانوو و شوقەی لە حکوومەت وەرنەگرتبێت، مافی وەرگرتنی زەویی دەبێت. بەشێک لە ڕێنماییەکان
يەکەم فەرمانبەران : فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەرێمی كوردسـتان له بوارى ڕاژەی مەدەنی و سەربازى و هێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ
دووەم خانه نشين : فه رمانبه رى خانه نشين كه له زياندايه.
سێیەم: زەوی : نيشتە جێی جياكراوه له ناو سنوورى شاره وانييەکان
چارەم: سوودمه ند نه بوون : واته فەرمانبەر یان هاوسەرەکەی ييشتر له هەرێمی كوردستان خانوو يان شـووقه يان زەوی نيشـتەجێبوونی له دەوڵەت یان کۆمپانیاکانی هەرەوەزی نيشـته جێکردن
وەرنەگرتبێت.
ماددەی ٢: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زەوی دابەش دەکات بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان كەپێشتر سـوودمەند نەبوون به پێی ڕێنمایی و ڕێکار و پلانسازی و هونەرییەکان كه بۆ ۆەم مەبەستە دەردەچێت
. ماددەی ٣:
تەرخانکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران به م مه رجانەی خواره وه دەبێت:
یەکەم: داواكاری پێشکەش دەکرێت لەلایەن ئەو فەرمانبەرانەی كه خزمه تى فعليان 8 سـال بەرەو سەرەوەیە ئەم پێوەرانەی خوارەوە ئەگەر پێویستی کرد دەخرێتە کێبڕکێی کردن(منافەسە)
١- ساڵانی خزمه ت. ٢- ژمارەی ئەندامانی خێزان. -3 شوێنی له دايك بوون
دووەم: ئەگەر ژن و مێرد فەرمانبەربوون خاڵی هەردووکیان کۆدەکرێتەوە، وه به ناوى ئەو کەسە دەکرێت کە خاڵی زیاترە، بەهەمان شێوە ئەگەر لە یەک ژن زیاتری هەبوو
وەڵام بدەوه