Kurdistan Press - لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم زانیاری نوێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم زانیاری نوێ گەیشت

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئایار، كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان(ئەپیكور) لە راگەیەنراوێكدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەو راپۆرتانیان بەرچاو كەوتوو کە باس لەوە دەکەن کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان لەپێناو دەست پێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، نەرمی نانوێنن و بەو پێیەش هۆکاری دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانن لە رێگەی بۆریی عێراق –تورکیا.

روونی دەكاتەوە كە ئەو ڕاپۆرتانە ناڕاستە و وەك ئەوەی ئێستا دانوستاندن لەگەڵ كۆمپانیا نەوتتییەكان هەبێت، كۆمپانیا نەوتییەكانیش نەرمی نانوێنن.

ئەپیكور، دووپات لەوە دەكاتەوە تەنیا یەك كۆبوونەوەیەك لەگەڵ حكوومەتی عێراق كراوە، حەوت تا نۆی مانگی یەكی 2024 بووە.

ئامادەیی خۆیان بۆ هەناردەكردنی نەوتی كوردیستان نیشان دەدەن، بەمەرجی ئەوەی رێككەوتنێك كە مافە داراییەكانیان لەبری نەوت لە رابردووو بدرێتەوە و بۆ داهاتووش گەرەنتی بكرێت و مەرجە بازرگانییاكانی نێو گرێبەستەكانیان پارێزراو بێت.

مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکور، ئەوەی خستۆتە ڕوو ، كۆمپانیاكانیان تەنیا كۆ بوونەوی سێقۆڵی بە چارەسەر بۆ ئەو كێشە دەزانن.

حكوومەتی عێراق، ئەپیكوری تۆمەتبار كرد، بەوەی رێگرن لە بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای بۆڕی نەوتی توركیا-عێراق

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه