Kurdistan Press - وەزارەتی دارایی داوایەک لە وەزارەتەکان دەکات وەزارەتی دارایی داوایەک لە وەزارەتەکان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی دارایی داوایەک لە وەزارەتەکان دەکات

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، کە بۆ وەزارەتەكان نێردراوە، داوای كردووە زانیاریی مووچەخۆران و جوولەی میلاكیان بۆ بنێردرێت.

لەگەڵ نووسراوەكە 11 خشتەی تایبەت بە مووچە و میلاك و زیاد و كەمیوونی میلاك و مۆڵەتی بێ مووچە و ناونیشانەكانی وەزیفی و خشتەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان نێردراوە و جەخت كراوەتەوە، كە دەبێت بەپەلە بۆیان بنێردرێتەوە.

وەزارەتی دارایی جەختی كردووەتەوە، كە دەبێت گۆڕانكارییەكانی زیادبوون و كەمبوونی میلاك و وێنەیەك لە فەرمانی (گواستنەوەی راژە و دامەزراندن و گەڕانەوەی دامەزراندن و خانەنشینبوون و كۆتایی راژە و دەستلەكاركێشانەوە و پلەبەرزكردنەوە) بۆ بەشی میلاكاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەزارەتی دارایی بنێردرێت.

هەروەها ئاماژە بەوش دراوە، هەر وەزارەت و فەرمانگەیەك لە وادەی دیاركراوی خۆیدا مانگانە خشتە و زانیارییەكان پێش 10ی هەموو مانگێك تەواو نەكات، ئەوە بەرپرسیار دەبێ بەرامبەر هەر رێكارێك، كە دەگیرێتە بەر.

وەزارەتی دارایی دووپاتی كردووەتەوە، كە دەبێت ژمارەی فەرمانبەران لە خشتەی مووچەی مانگانە هاوتابێت لەگەڵ خشتەی میلاك. بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی راگەیاند: "ئەو پرسە بۆ یەكخستنی مووچە و میلاكات و گۆڕانكارییەكانی مانگانەیە و لەمەودوا ئەو بابەتە گرنگیی زۆری پێ دەدرێت و فەرمانگەكان دەبێت بە جدیی ئەو بابەتە وەربگرن و هەموو مانگێك پێش 10ی مانگ خشتەكان تەواو بكەن و رەوانەی بكەن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه