لە پارتیەوە لە بارەی هەڵبژاردن و دۆخی هەرێم
لە کاتێکدا یادی شۆڕشی گوڵان دەکەینەوە، بە متمانەیەکی زۆرەوە بەرەو کوردستانێکی ئاسوودە و سەقامگیر ھەنگاو دەنێین، بۆ بەھێزکردنی پێگەی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی ھەرێم
دووپاتی پشتیوانیمان لە دامەزراوە سەروەرییەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکوومەتێکی بەھێز و سەرتاسەری دەکەینەوە، کە لە ئاست ئەرکەکانی قۆناغەکەدا بن و، بتوانن سەقامگیریی کوردستان وەک ھەمیشە بپارێزن و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەرەو باشتر و باشتر ببەن
ھاوکات کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ھەڵبژاردنێکی گەل پەسەند، ھەڵبەتە ئەمەش پێویستی بە یەکڕیزی و یەکھەڵوێستیی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەیە
ئەو یەکڕیزییەی، کە پارتیمان زۆرترین نەرمیی لە پێناودا نواند بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکانی ناو ھەرێم و ئەوانەی پەیوەستن بە دانوستانەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ لە بارەی ھەڵبژاردن و بوودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان، لەلایەکی دیکەوە و لەو دەرفەتە جارێکی تر جەخت دەکەینەوە سەر پرەنسیپەکانی ھاوبەشی و ھاوسەنگی و سازان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە عێراقێکی فیدڕاڵدا.
وەڵام بدەوه