بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی و پاکەتی جگەرەدا گرت و سێ تۆمەتباریشی دەستگیر کرد
ئەمرۆ شەممە 25/5/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: "دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوون لە لایەن هێزەکانمانەوە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (د، س، م)م (ع ، ع، م) و (م، م، و) کە هەڵسابوون بە دروستکرنی شوێنێکی شاراوە و نهێنی لە ناو پاسێکی گەشتیاریی و لە کۆگایەکی بێ مۆڵەت لەناو شاری هەولێر."
ئاماژە بەوەش دراوە: "ئەم تۆمەتبارانە بەنیازبوون بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی و پاکەتی جگەرە بە ڕێگەی ئەو پاسە گەشتیارییە بەشێوەی شارەوە بگوازنەوە بۆ شارەکانی خوارووی عێراق
وەڵام بدەوه